بابەتە
سەرەکیەکە: پاسپۆڕتی راپەڕین رایگەیاند، نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی بەردەستە و تێچووی دەرهێنانی
پاسپۆڕت لەو رێگایەوە کەمترە.
راگەیەندراوی فەرمی:
نوسینگەی پاسپۆڕتی راپەڕین بڵاویکردەوە،'' ئێستا نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی بۆ مامەڵەی
پاسپۆڕت بەردەستە و بۆ سەرەگرتن و پێدانی پاسپۆرتی ئەلەکترۆنی دەتوانن هاوڵاتیان
سكانی ئەم QRـە بکەن، کە
کارا دەبێت.''
ئاماژە بەوەکراوە: تێچووی دەرهێنانی پاسپۆڕت 91هەزار دینارە ئەگەر پێشتر بەشێوەی ئەلیکترۆنی
نۆرە گیرابێت، بەڵام ئەگەر نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی نەبێت، دەبێت 100 هەزاری
دیکە بۆ مامەڵەکە زیادبکرێت بەوشێوەیەش دەکاتە 191هەزار دینار.
ئەمەش هەیە: ئەو هاوڵاتیانەی
کاتی نۆرەگرتنەکەیان دەکەوێتە دوای کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ، پێویستە
پێش ئەوکاتە ئامادە بن بەپێچەوانەوە مامەڵەکانیان بۆ جێبەجێ ناکرێت.
باس لەوەشکراوە: تەنھا کار بە کارتی نیشتیمانی و کارتی زانیاری دەکرێت،
کە دەبێت کۆپی نەبن و ڕەسەن بن، لە مامەڵەکاندا کار بە وێنەی تۆماری ئەلیکترۆنی
'صورة قيد'، پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامە ناکرێت.