سبەینێ پشووی فەرمی دەبێت

عێراق 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەبۆنەی یادی دامەزراندنی سوپای وڵاتەکە سبەی پشووی فەرمی دەبێت.

راگەیەندراوی فەرمی: ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند: سبەی دووشەممە 6ـی کانوونی دووەم، بەبۆنەی یادی 104 ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێراقەوە لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاکان پشووی فەرمی دەبێت.

ئەمەش بزانە: هەموو ساڵێک لەو بەروارەدا لە عێراق یادی دامەزراندنی سوپای وڵاتەکە دەکرێتەوە، لە سەرتاسەری وڵاتدا دەکرێت بە پشوو.

زانیاری زیاتر: بەگوێرەی رۆژژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو رۆژە ناکرێتە پشووی فەرمی و لە هەرێم دەوام ئاسایی دەبێت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا