کۆتا بڕی پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتە هەرێم

درێژتر لە هەواڵ 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ کۆتا بڕی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2024 گەیشتە هەرێم.

لێدوانی فەرمی: غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تۆری میدیای فەیسبووک بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بڕی 120 ملیار و 852 ملیۆن و 997 هەزار دینار وەک کۆتا گوژمەی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2024 گەیشتە هەرێم.

ئەوەشی وت: لەو بڕە پارەیەی گەیشتووە بڕی 47 ملیار و 642 ملیۆن و 421 هەزار دیناری بۆ سنووری سلێمانییە و ئەمڕۆ 19 ملیاری دابەشدەکرێت.

هاوکات: 44 ملیار و 45 ملیۆن و 43 هەزار ی جوتیارانی سنوری هەولێر و 34 ملیۆن 165 ملیۆن و 533 هەزار دیناری جوتیارانی سنووری پارێزگای دهۆکە.

ئاماژەی بەوەشکرد: چەند رۆژێكە بەردەوامن لە گفتوگۆ و داكۆكیکردن بۆ ناردنی ئەو پارەیە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێڕاق و وەزارەتی بازرگانی هەرێم وتیشی بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی مافی جوتیارانی هەرێم. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا