مەسرور بارزانی و هاکان فیدان کۆبوونەوە

کوردستان 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوویەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: پێگەی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: ئه‌مڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومەتی هه‌رێمى كوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ تورکیا، لە ئەنقەرە له‌گه‌ڵ ‌هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆبوه‌وه‌.

زیاتر: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ لەبارەی بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و تورکیا و دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتيی عێراق و ناوچەکە کرا.

ئەمە بزانە: بڕیارە پاش کەمێکی تر سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کۆببێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا