بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، بە
دابەشبونی سوریا رازی نابین و هەر مەترسیەکی جدی هەبێت هەنگاوی خێرا دەنێین.
لێدوانی فەرمی: رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا
رایگەیاند: بەو هیوایەی لەگەڵ نەهێشتنی سێبەری رەشی تیرۆر
بەسەر سیاسەتی وڵاتەکەمان، لە تورکیا کەشێکی زۆر تەندروستتر و ئازادانەتر بێتە
ئاراوە.
ئەمەشی
وت: بە دابەشبوونی سوریا و تێکچونی پێکهاتەی ناوەندگەرای سوریا رازی نابین، لەم
بارەیەوە هەرچەشنە مەترسییەک ببینین، ئەوە بە خێرایی هەنگاو دەنێین.
چی تر:
هەر هەڕەشەیەک لەلایەن هەسەدە و پەکەکەوە بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی سوریا دروستببێت، شەوێک
لەپڕ دەچینە سوریا و کۆتایی بە هەموو شتێک دەهێنین.
زیاتر:
چارەنوسی ئەوانەی کە دەیانەوێت لەپاڵ تیرۆر و توندوتیژی دابن، ناشتنی خۆیان و
چەکەکانیانە و هیچ هێزێک ناتوانێ بەرەنگاری ئەمەش ببێتەوە.