سۆران عومەر: هەرێم پارەی موچەی مانگی 12 ی خەرجکردوە

درێژتر لە هەواڵ 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو بڕە پارەیەی بەغداد بۆ مووچەی مانگی 12 ناردوویەتی، هەرێم خەرجیکردووە.

لێدوانی فەرمی: سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق بە نوسراوی ژمارە 35296 لە 31 ی 12 ی 2024 دوایین گوژمە پارەی مووچەی مانگی 12 ی فەرمانبەرانی سەربازی و مەدەنی و خانەنشینان و تۆڕی کۆمەڵایەتی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی ناردووە، بەڵام هەرێم پارەی موچەی مانگی 12 ی خەرجکردوە و موچەی مانگی 11 ی پێداوە.

ئەمە لە کاتێکداییە: هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی داریی هەرێم رایگەیاند، ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ موچه‌ی مانگه‌كانی 10 و 11 نێردراوه‌ 70 ملیار دیناری ماوه‌ و بۆ موچه‌ی مانگی 12، چاوه‌ڕوانن به‌غدا پاره‌ی دیكه‌ بنێرێت و بۆ ئەو مەبەستەش شاندێک دەچێتە بەغدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا