بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، خواستی
خۆی بۆ لکاندنی کەنەدا بە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە نوێکردەوە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی
ئەمریکا لە سەکۆی "تروس" رایگەیاند: زۆرینەی هاوڵاتیانی کەنەدا ئارەزوو
دەکەن ببنە ویلایەتی 51ـەمین، وڵاتەکەمان چیتر
ناتوانێت ئەو کورتهێنانە بازرگانییە دابینبکات و پشتگیری لە کەنەدا بکات جەستن
ترۆدۆ ئەمەی زانی و دەستی لەکارکێشایەوە.
زیاتر:
ئەگەر کەنەدا بێتە پاڵ ئەمریکا، گومرگی نامێنێت و باجەکان زۆر کەمدەکرێنەوە و
بەتەواوی سەلامەت دەبن لە هەڕەشەی کەشتیەکانی روسیا و چین کە بەردەوام دەوریانداوە، پێکەوە چ نەتەوەیەکی مەزن دەبین.