تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە 11 فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە

کوردستان 18 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئوتۆمبێل، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە 11 بڕیاری دەستگیرکردنی هەیە.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس چاودێرییان خستەسەر تۆمەتبارێک کە لەچەند بنکەیەکی پۆلیس داواکراو بوە و سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە، توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئوتۆمبێلەوە دەستگیربکرێت.

زیاتر: لە ئێستادا تۆمەتبار هـ، ع، ع لەدایکبووی 1990 لەچەند بنکەیەکی پۆلیس سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و داواکراوە بەپێی ماددەکانی 444، 446، 289 و 298 لەیاسای سزادان.

چی تر: تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیە و لەسەر چەند تاوانێکی دیکە پێشتر سزادراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا