هەسەدە: ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی لەکاتی چونیان بۆ بەنداوی تشرین بە ئامانج گیران

کوردستان 17 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی لەکاتی چونیان بەرەو بەنداوی تشرین لە رۆژئاوای کوردستان، رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بە ئامانج گیران.

سەرچاوە: هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاویکردەوە: ئەو هاوڵاتییانە لەلایەن فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیاوە بە ئامانج گیراون و هێرشەکە شەهید و برینداری لێکەوتوەتەوە.

ئەمەش هەیە: ئەو کەسانە دەیانویست روبکەنە بەنداوی تشرین بە مەبەستی ئەوەی داوای راگرتنی هێرشەکانی تورکیا بکەن بۆ سەر ئەو بەنداوە، چونکە بەنداوەکە بە سەرچاوەی سەرەکی ئاو و کارەبای خەڵکی ناوچەکە دادەنرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا