''پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی بۆ هاوڵاتییان زیاد دەکرێت''

کوردستان 17 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، پێدانى كاره‌باى نیشتمانى به‌هاوڵاتیان زیاد ده‌كات.

لێدوانی فەرمی: ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حكومه‌تى هەرێم رایگه‌یاند، کۆی گشتی بەرهەمهێنانی کارەبا له‌ئێستادا نزیکەی سێ هەزارو 700 مێگاواتە، لەکاتێکدا پێویستی ناوخۆی هەرێم حەوت هەزار 500 مێگاواتە.

ئەوەشی خستەروو: وەزارەتی کارەبا بەردەوامە بۆ فراوانکردنی تۆڕی نیشتمانیدای‌، لەکۆتایی مانگی شوباتی داهاتوشدا، 500 مێگاوات کارەبا زیاد دەکرێت".

ئه‌وه‌شی وت: بەشێوەیەکی تێکڕا پێدانی کارەبای نیشتمانی ئێستا لەنێوان حەوت بۆ 10 کاتژمێردایە، هەوڵدەدەین کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاد بکەین.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا