بابەتە سەرەکیەکە:
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا رایگەیاند، دوو کۆگای چەکی حوسییەکانیان کردوەتە
ئامانج.
راگەیەندراوی
فەرمی: فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا سێنتکۆم لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هێرشیان
کردوەتە سەر دوو کۆگای چەکی پێشکەوتوتی ژێر دەسەڵاتی حووسییەکان لە یەمەن.
ئاماژە
بەوەشکراوە: ئەو کۆگایانە بەکارهێنراوە بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە جەنگیی و بازرگانییەکانی
هێزی دەریایی ئەمەریکا، لە باشووری دەریای سوور و کەنداوی عەدەن.
باس
لەوەشکراوە: ئەم هێرشە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکایە بۆ کەمکردنەوەی
هەڕەشەی حوسییەکان بۆ سەر کەشتیە بازرگانی و سەربازییەکان.