بلینکن: هەوڵەکانمان بۆ پاراستنی کوردانی سوریا بەردەوامن

جیهان 12 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هەوڵەکانمان بەردەوامە بۆ پێشگرتن لە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سوریا.

 لێدوانی فەرمی: ئەنتۆنی بلینکن بە هاوبەشی لەگەڵ هاوتا فەڕەنسیەکەی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: واشنتۆن بەردەوام لەگەڵ ئەنقەرە لەپەیوەندیدایە بۆ دورخستنەوە و پێشگرتن لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی کوردەکانی سوریا.

لەلایەکی دیکەوە: ژان نۆئێل بارۆت وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، تورکیا مافی یاسایی خۆیەتی داوای پاراستنی سنورەکانی بکات لە چەکدارەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا