پاڵاوگە نایاساییەکانی دهۆک لە ئەمڕۆوە دادەخرێن

کوردستان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، لەمڕۆوە هەموو پاڵاوگە نایاساییەکان دادەخرێن و یەک پاڵاوگەی نایاسایی نابێت کار بکات.

لێدوانی فەرمی: عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چاوپۆشی لە هیچ کەس ناکەن و دڵنیابن بەرژوەندیی گشتی دەپارێزین.

ئاماژەی بەوەکرد: هەر کارگەیەک ببێتە هۆی پیسکردنی ژینگە، دادەخرێت بە تووندی رووبەڕووی دەبنەوە.

ئەوەشی خستەروو: مۆلیدەکان دەبێت بکرێنە فیلتەر و بێدەنگ بکرێن. ئەوەی نەیکات، رێکاری بەرامبەر دەگرینەبەر.

باسی لەوەشکرد: بە هیچ شێوەیەک رێگە نادرێت لەناو سەنتەری شار ئاگر بکرێتەوە و سزای خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانەش دەدەن کە ژینگە پیس دەکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا