بابەتە سەرەکییەکە: شەش
وڵاتی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا داوای راگرتنی سزاکانی سەر سوریایان کردوە.
سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی
رۆیتەرز بڵاویکردەوە: ئەو شەش وڵاتە بریتین لە ئەڵمانیا، فەڕەنسا، هۆڵەندا، ئیسپانیا،
فینلەندا و دانیمارک، داواکارییەکەشیان ئەوەیە، کە بە شیوەیەکی کاتی سزاکانی سەر
سوریا هەڵبگریرێت.
چی تر: ئەو وڵاتانە جەختیانکردوەتەوە،
ئەگەر سوریا لەماوەی هەڵگرتنی سزاکاندا وەکو پێویست رێز لە مافەکانی مرۆڤ نەگرێت و
مافی کەمینەکان وەک خۆی جێبەجێ نەکات، ئەوا جارێکی تر سزا بەسەر دیمەشقدا دەسەپێنرێتەوە.