بافڵ تاڵەبانی پێشوازی لە کۆنسوڵی بەریتانیا کرد

درێژتر لە هەواڵ 8 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ دووشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی لە ئاندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا کرد.

ئەمەش هەیە: لەدیدارەکەدا  دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە هەماهەنگیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان كرایەوە.

لایخۆیەوە: بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەكرد، كاری لەپێشینەمان چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار و دادپەروەرە و دەبێت ئەم دۆخەی بەسەر هەرێمەكەماندا زاڵە كۆتایی پێبهێنرێت.

ئەوەشی وت:  پاراستن و بەدەستهێنانی مافەكانی خەڵك و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستەتر بۆیان بەرپرسیارێتیی هەموومانە و پێویستە كۆی هەوڵەكان لەو چوارچێوەیەدا بێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا