بابەتە سەرەکیەکە: پاش
راگەیاندنی ئاگربەستی غەززە و پشتڕاستکردنەوەی لەلایەن وڵاتانی ناوبژیوانەوە، ئیسرائیل
رایگەیاند، ئاگربەستەکە قبوڵ ناکەین.
راگەیەندراوی فەرمی:
نوسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: ئاگربەستی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان قبوڵ
ناکەین، تاوەکو حەماس ئەو کێشانەی بۆ ئاگربەستەکە دروستیکردون چارەسەر نەکات، حەماس لە هەندێک لە خاڵەکانی رێککەوتننامەکە
پاشگەزبوەتەوە.
چی تر: تا
ئەو کاتەی ناوبژیوانەکان ئیسرائیل ئاگادارنەکەنەوە کە حەماس هەموو خاڵەکانی رێککەوتنەکەی قبوڵکردوە، حکومەتی ئیسرائیل کۆنابێتەوە بۆ پەسەندکردنی.
زیاتر: بڕیاربو ئەمڕۆ حکومەتی ئیسرائیل کۆببێتەوە بۆ ئەوەی گڵۆپی سەوز بۆ رێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس لە غەززە هەڵبکات و پەسەندی بکات.