بابەتە سەرەکیەکە: نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ناتانیاهۆ
لەلایەن شاندی دانوستانکارەوە ئاگادار کراوەتەوە کە رێککەوتن ئەنجامدراوە.
راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند:
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەلایەن شاندی دانوستانکارەوە ئاگادار کراوەتەوە کە
ڕێککەوتن ئەنجامدراوە بۆ ئازادکردنی بارمتەکان.
زیاتر: ناتانیاهۆ داوایکردوە، ئەمڕۆ کابینەی حکومەتی سیاسی و جەنگ بۆ
پەسەندکردنی رێککەوتنەکە کۆبێتەوە.
چی تر: لە راگەیەندراوەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیراندا هاتووە، خانەوادەی بارمتەکان ئاگادار کراونەتەوە بۆ ئەوەی ئامادەکاری
بۆ پێشوازی لە کەسوکارە رفێندراوەکانیان بکەن.