بابەتە سەرەکیەکە: بەتۆمەتی گەندەڵی، سەرۆک وەزیرانی پێشوی
پاکستان و هاوسەرەکەی سزای زیندانیکردنیان
بەسەردا سەپێنرا.
لێدوانی فەرمی: دادوەر ناسیر جاڤید رانا رایگەیاند: عیمران
خان بۆ ماوەی 14 ساڵ و هاوسەرەکەشی بوشرا بیبی حەوت ساڵ سزای زیندانیان بەسەردا
سەپێنراوە، بە تۆمەتی گەندەڵیکردن و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات.
ئەمەش
هەیە: پاش دەرچوونی بڕیاری دادگا عیمران خان رایگەیاند، نە هیچ رێککەوتنێک دەکەم و
نە داوای ئازادکردنیش دەکەم.
زیاتر:
عیمران خان سەرۆک وەزیرانی پێشوی پاکستان لە ئابی 2023ـەوە دەستبەسەر کراوە و
نزیکەی 200 کەیسی گەندەڵی ئاراستە کراوە.