بابەتە
سەرەکیەکە: ئەمڕۆ سێشەممە بەراورد بە دوێنێ نرخی کانزا زەردەکە نرخەکەی بەرزبوەوە.
ئەوەی پێویستە
بیزانیت: نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ بەزربووەوە، نرخی
ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و 727 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بە بەراورد بە دوێنێ
نرخەکەی 18 دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە.
زیاتر: زۆربەی شرۆڤەکاران بەرزبونەوەی نرخی زێڕ بۆ دەستبەکاربوونی دۆناڵد
ترەمپ دەگەڕێننەوە چونکە بەهای دۆلار و
سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی ئەمریکا دابەزی ئەوەش بوە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ.