بابەتە
سەرەکیەکە: سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە گواستنەوەی پێنج وەزارەتی حکومەتی
عێراق بۆ پارێزگای کەرکوک.
لێدوانی فەرمی:
رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا
رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر
گواستنەوەی دەسەڵاتی ژمارەیەک لە وەزارەتەکانی حکومەتی فیدراڵی بۆ پارێزگای کەرکوک.
ئەوەشی وت: پێشتر کەرکوک لە چەند دەسەڵاتێک
بێبەشکرابوو بەڵام خۆشبەختانە ئێستا دەسەڵاتەکان گەڕێندراونەتەوە، چیتر هاوڵاتیانی
کەرکوک پێویست ناکات بۆ جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان بچنە هیچ شوێنێکی دیکە.