ترەمپ: پوتین روسیا لەناودەبات

جیهان 20 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی نوێی ئەمریکا رایگەیاند، پوتین بە ئەنجامنەدانی رێککەوتن لەگەڵ ئۆکراینا و راگرتنی جەنگ روسیا لەناودەبات.

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی نوێی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی رایگەیاند: پێویستە رێککەوتنێک بکات، پێموایە بە رێککەوتن نەکردن و رانەگرتنی جەنگ روسیا لەناو دەبات و روسیا روبەروی کێشەیەکی گەورە دەکاتەوە.

زیاتر: ئامادەکاری دەکەم بۆ کۆبونەوە لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا، ئەو ناتوانێت دڵخۆش بێت چونکە باش نییە، مەبەستم ئەوەیە، ئەو هەموو هەوڵی خۆی دەدات تاوەکو باش دەرکەوێت، ئابوری روسیا زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا