بابەتە سەرەکییەکە:
ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ کرد
بەبۆنەی دەستبەکاربونی لە پۆستی سەرۆکی ئەمەریکا.
چی وت: پوتین رایگەیاند:
ئێمە رێز لەم دەرفەتە دەگرین و پیرۆزبایی دەستبەکاربون لە سەرۆکی نوێی ویلایەتە
یەکگرتوەکانی ئەمەریکا دەکەین.
زیاتر: پێشوازی لە
دانوستانەکانی ئیدارەی نوێی ئەمەریکا دەکەین سەبارەت بە شەڕی ئۆکرانیا و ئێمە لەبری
ئاگربەستێکی کاتی، بەدوای ئاشتییەکی بەردەوامدا دەگەڕێین.