مەزڵوم عەبدی بۆ ترەمپ: پێكەوە ئایندەیەكی باشتر بۆ گەلەكەمان بنیاد بنێین

جیهان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات – هەسەدە بەبۆنەی دەستبەکاربونیەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ دەکات.

لێدوانی فەرمی: مەزڵوم عەبدی لە سەکۆی "ئێکس" رایگەیاند، پیرۆزبایی دەستبەكاربونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆكی نوێی ئەمریكا دەكەین، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕوانی بەردەوامبونی هاوكارییەكانی نێوان هەردولاین بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆر.

زیاتر: چاوەڕوانی پشتیوانیكردنی ئەمریكاین لە پرۆسەی ئاشتی لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا، پێكەوە دەتوانین ئایندەیەكی باشتر بۆ گەلەكەمان بنیاد بنێین.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا