بابەتە سەرەکییەکە:
کەمێک پێش ئێستا دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی مەحمود مەشهەدانی
دەستیپێکرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت:
لە دانیشتنەکەدا بە کۆی دەنگ بڕیاردرا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی (مەجلیسی
قیادەی سەورەی بەعس) سەبارەت بە داگیرکردنی هەزاران دۆنم زەوی کشتوکاڵی و بڕیارە
ئەو موڵکانە بۆ خاوەنەکانیان بگەڕێندرێتەوە.
هاوکات: بە کۆی دەنگ پرۆژەیاسای هەمواری لێبوردنی گشتی و هەمواری یاسای باری کەسێتی پەسەندکراون.