ئەستێرەیەکی پێشووی بەلجیکا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا

وەرزش 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: رادجا ناینگۆلانی بەلجیکی و یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی بەلجیکا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا.

کێ وتی: پێگەی HLNـی بەلجیک بڵاویکردەوە: پۆلیسی برۆکسل بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئەستێرە بەلجیکیەکەی دەستگیرکردوە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە.

زیاتر: یاریزانەکە بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتن و گواستنەوەی کۆکاین لە ئەمریکای باشورەوە بۆ ئەوروپا لەڕێگەی بەندەری ئانتوێربەوە دەستگیرکراوە.

چی تر: داواکاری گشتی برۆکسل رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئەم لێکۆڵینەوەیەدا، نزیکەی 30 گەڕانی لە ماڵان ئەنجامداوە، بە شێوەیەکی سەرەکیش لە ئەنتۆرب و برۆکسل.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا