پێنج تیرۆرست لە سنوری سلێمانی دەستگیرکران

درێژتر لە هەواڵ 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی پێنج تیرۆرستی سەر بە رێکخراوی داعش رادەگەیەنێت.

راگەیەندراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە: سەرجەم تیرۆرستەکان لە دەوروبەری سلێمانی دەستگیرکراون و بە مەبەستی خۆحەشاردان رویان لەو ناوچانە کردبو.

دەقی راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش, لە سێ ئۆپراسیۆنی سەرکەوتوو لەدەوروبەری سلێمانی توانیان(٥) تیرۆریستی داعش دەستگیربکەن.
لەماوەی ڕۆژانی ١٩-٢٣-٢٠٢٥/١/٢٦بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەچەند ئۆپراسیۆنێکدا، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری، بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچوون
و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تیرۆریستان توانیان (٥)تیرۆریستی داعش لە دەوروبەری سلێمانی دەستگیربکەن بەناوەکانی(ص ث ع)،(و ا ر)،(ص س ص)،(م ع ح)،(خ ب ع) سەرجەمیان داواکراوی دادگاکانی عێراق بوون.
تیرۆریستان بەمەبەستی خۆحەشاردان ڕوویان لە دەوروبەری سلێمانی کردبوو کەلەماوەی ڕابردوودا چەندین خولی شەرعی و سەربازیان بینیوە.
لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (٤)ی تیرۆر راگیراون و رووبەرووی یاساکراونەتەوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا