بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ترەمپ سەرۆکی ئۆکرانیا داوای هاوکاری لە ناتانیاهو دەکات

جیهان 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: سەرۆکی ئۆکرانیا داوای هاوکاری لە سەرۆکی ئیسرائیل دەکات بۆ ئەوەی بزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ بکات.

سەرچاوە: ماڵپەری وای نێتی عیبری بڵاویکردەوە: بۆ ئەو مەبەستە ڤۆڵۆدیمێر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجامداوە و راوێژی کردوە.

ئەمەش هەیە: ماڵپەرە عیبرییەکە وردەکاری گفتوگۆکەی نێوان ئەو دو سەرۆکەی ئاشکرا نەکردوە و تەنها ئاماژەی بەوەکردوە: زێلێنسکی هیوای خواستەوە هەمو بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد بکرێن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەردەمی جۆ بایدندا، یەکێک لەو وڵاتانەی هاوکارییەکی زۆری ئۆکرانیای دەکرد لە روبەڕوبونەوەی روسیادا، ئەمەریکا بو، بەڵام لە ئێستادا دۆناڵد ترەمپ هاوکارییە دەرەکییەکانی وڵاتەکەی راگرتوە و ئۆکرانیاش یەکێکە لەو وڵاتانەی لەم بڕیارە زەرەرمەند بوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا