ناتانیاهو: پابەندین بەوەی کۆتایی بە حەماس بهێنین

جیهان 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەخت لەوەدەکاتەوە کە پابەندن بە کۆتاییهێنان بە حەماس.

چی وت: بنیامین ناتانیاهو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X پەیامێکی بەبۆنەی ساڵڕۆژی هۆلۆکۆستەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند: بەرپرسانی حەماس نازییە نوێیەکانن.

زیاتر: ئیسرائیل پابەنەدە بەوەی بە یەکجاری و بە شێوەیەکی هەمیشەیی کۆتایی بە بزوتنەوەی حەماس بهێنێت و داوا لە هەمو وڵاتان دەکەم، لە هەمو جێیەک روبەڕوی ئەو کەسانە ببنەوە کە دژی جولەکەن.

باکگراوند: ئەمەش لەکاتێکدایە ئاگربەستێکی شەش هەفتەیی لەنێوان ئیسرائیل و حەماس ئەنجامدراوە و پێشبینی دەکرێت ماوەکەی درێژتر بکرێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا