بابەتە سەرەکییەکە: سبەی شاندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبنەوە.
کێ وتی: ئەندامێکی شاندەکەی یەکێتی بە BMC راگەیاند: بە ئەگەرێکی زۆرەوە کۆبونەوەکەی
سبەی کۆتا کۆبونەوەی نێوان شاندی تەکنیکی هەردو حزبەکە دەبێت.
چی تر: لە کۆبونەوەکەی سبەی باسی هیچ پلە و پۆستێک
ناکرێت و دوای کۆبونەوەکە هەردو شاندەکە ئەو رەشنوسانەی ئامادەیان کردوە دەیبەنەوە
مەکتەبی سیاسی حزبەکانیان.