بابەتە سەرەکیەکە: وته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سوریا رایگه‌یاند،
ئەحمەد شەرع وەک سەرۆکی راگوزەری سوریا دیاری‌کرا.
لێدوانی
فەرمی: حه‌سه‌ن عه‌بدولغه‌نی، وته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سوریا رایگه‌یاند:
رایدەگەیەنین کە فەرماندە ئەحمەد شەرع لە قۆناغی راگوزەردا پۆستی سەرۆکایەتی وڵات
دەگرێتە ئەستۆ، ناوبراو ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆكی كۆمار به‌جێده‌هێنێت و نوێنه‌رایه‌تی سوریا ده‌كات له ناوه‌ند و کۆڕبەندە نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.
زیاتر:
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای سوریا و ده‌زگه ئه‌منییه‌كان و سه‌رجه‌م گروپه
چه‌كداره‌كانی له قۆناغی راگوزه‌ردا هەڵدەوەشێنرێنەوە و رۆژی هەشتی کانونی یەکەم وەک رۆژی نیشتمانی دیاردەکرێت.
چی تر:
ئه‌حمه‌د شه‌رع راسپێردراوه به پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی كاتی یاسادانان لە قۆناغی راگوزه‌ردا
کە ئەرکەکانی خۆی بگرێتە ئەستۆ تاوەکو دەستورێکی هەمیشەیی پەسەند دەکرێت و دەچێتە
بواری جێبەجێکردنەوە.