بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان
راگەیەندراوێکی سەبارەت بە لیستی موچە بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی
کوردستان رایگەیاند، ''لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم پاک و بێ کێشەیە بەڵگەش بۆ ئەوە هەموو ئەو پارانەی لەمانگی شوبات تاوەکو حوزەیران وەزارەتی
دارایی فیدراڵ بەبیانوی بونی ناوی دوبارە و لەیەک چو، کێشەی بایۆمەتری و ژمارەی وەزیفی
ڕایگرتن، دوای پێدانی ڕونکردنەوە و خستنەڕوی داتا و زانیاریەکان سەرجەم ئەو لێبڕینانە
خەرج کرایەوە.''
ئاماژە بەوەشکراوە: ''پرسی موچە کێشەیەکی کۆن و گشتگیرە و تەنها وەزارەتی
دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لێی بەرپرسیار نییە، بەڵکو هەمو بابەتێکی تایبەت
بەموچە لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەر دەدرێت و هەموو لایەنە
بەشداربوەکانی کابینەی نۆیەم بەپێی ڕێژەی خۆیان بەرپرسن لەو کێشەیە.''
هاوکات: وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستوەتەروو، ''نە وەزیری دارایی و نە وەزارەتەکەی هێزی سەربازی و پێشمەرگە و
میلیشیای نییە، تەنانەت پارێزگاری وەزیر و وەزارەتیش لەلایەن هێزەکانی ناوخۆوە دەکرێت،
بۆیە کاری بەناو زیادکردنی نەمردو نەزیندوو نییە ، کێ خاوەنی ئەوانەن بەڕێزی ئەگەر
دەوێرێت با بچێت پرسیاریان لێ بکات"