بابەتە سەرەکیەکە: رەجەب
تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا پێشوازی سەرۆکی ئەنجومەنی بزوتنەوەی
حەماس محەمەد دەروێش کرد.
راگەیەندراوی فەرمی: سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاویکردەوە: سەرۆککۆمار
ئەردۆغان لە کۆشکی کۆماریی پێشوازی لە شاندێکی بزووتنەوەی حەماس کرد و پرسی
ئاگربەست لە غەززە و دوایین دۆخی فەڵەستینیان تاوتوێ کرد.
ئەمەش هەیە: لە دیدارەکەدا سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند، بەرخۆدانی
471 رۆژەی حەماس جارێکی دیکە نیشانیدا کە رۆحی خۆڕاگری لەناو ناچێت.
زیاتر: ئەردۆغان راشیگەیاند، تورکیا بەردەوام دەبێت لەسەر گەیاندنی
ڕاستییەکانی غەززە و هیواشی خواست قۆناغی دووەم و سێیەمی ئاگربەست بە سەرکەوتویی
جێبەجێ بکرێت.
چی تر: لە دیدارەکەدا هەریەکە لە وەزیری دەرەوە هاکان فیدان، سەرۆکی
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی (میت) ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان
فەخرەدین ئاڵتون، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆککۆمار حەسەن دۆغان و راوێژکاری باڵای
ئاسایش و سیاسەتی دەرەوە ئاکیڤ چاغاتای و راوێژکار سەفەر توران ئامادەیبون.