بابەتە سەرەکییەکە: سوپای ئەمەریکا کوژرانی ئەندامێکی
باڵای گروپی حوراسەدینی سەر بە رێکخراوی قاعیدەی راگەیاند.
راگەیەندراوی فەرمی: فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا
بڵاویکردەوە: تیرۆرستەکە لە هێرشێکی ئاسمانیدا و لە باکوری رۆژئاوای ئیدلیبی سوریا
کوژراوە، ناسراو بوە بە ئەبو دوجانە تورکستانی.
چی تر: ناوبراو یەکێک بوە لە فەرماندە دیارەکانی حزبی
ئیسلامی تورکستانی و رۆڵێکی گرنگی لە کردە سەربازییەکانی دژ بە هێزەکانی سوریا و
روسیا هەبوە.