بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری
دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پاڵپشتی هەر حکومەتێک دەکەین کە لەلایەن گەلی سوریاوە
پشتیوانی بکرێت.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا
لەگەڵ جەزیرەی قەتەڕی رایگەیاند: حەوتی ئۆکتۆبەر پرسی فەلەستینی زیندووکردەوە و
ئەم پرسە بوو بە پرسی ژمارە یەک لە ناوچەکە و جیهاندا.
ئەمەشی وت: بە بۆنەی سەرکەوتن و گەڕانەوەی دیلەکان، پیرۆزبایی خۆڕاگری
فەلەستینییەکان لە غەززە دەکەین.
زیاتر: سەبارەت بە سوریا عێراقچی رایگەیاند، ئێمه پشتیوانی له هەر حکومەتێک
دەکەین که له لایەن گەلی سوریاوه پشتیوانی بکرێت، هەروەها سەقامگیری و یەکپارچەیی
خاکی سوریا بۆ ئێران گرنگە.