ئیسرائیل خۆی بۆ قۆناغەکانی داهاتوی ئاگربەست ئامادە دەکات

جیهان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بەرپرسێکی ئیسرائیل ئاشکرای دەکات، خۆیان بۆ دانوستان سەبارەت بە قۆناغەکانی داهاتوی ئاگربەست ئامادە دەکەن.

چی تر: ڤالا گال هیرش رێکخەری کاروباری زینادنیانی ئیسرائیل رایگەیاند: هەفتەی داهاتو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە واشنتۆن کۆدەبنەوە و ئەم کۆبونەوەیەش بۆ قۆناغەکانی داهاتوی ئاگربەستی غەززە گرنگە.

لەلایەکی ترەوە: کەناڵ 12ی ئیسرائیل بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ هەینی، بنیامین ناتانیاهو راوێژی ئەمنی لەگەڵ بەرپرسەکانی وڵاتەکەی ئەنجام دەدات سەبارەت بە راگرتنی ئاگربەست و دەستبەجێ گەڕانەوەی بۆ ئیسرائیل بۆ شەڕکردن لەگەڵ حەماس.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا