بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی
کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەحمەد شەرع، رۆژی سێشەممە سەردانی ئەنقەرە دەکات و لەگەڵ
سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: فەخرەدین ئاڵتون سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە
سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاند: لەسەر بانگهێشتی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری حکومەتی راگوزەری سوریا، رۆژی سێشەممە 4ـی
شوبات سەردانی ئەنقەرە دەکات و
کۆدەبنەوە.
ئەمەشی وت: کۆبونەوەکە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوەدەچێت و
دوایین پێشهاتەکانی سوریا بە سەرجەم رەهەندەکانیەوە تاوتوێ دەکرێن.
زیاتر: پێمانوایە بە سەردانی بەڕێز ئەحمەد شەرع و شاندەکەی
پەیوەندییەکانی تورکیا - سوریا کە دوای ئازادبونی وڵاتەکە سەرلەنوێ بنیادنراونەتەوە
بەهێزدەبن و رەهەندی خۆیان وەردەگرن.