رونکردنەوەیەک لە بنەماڵەی ئەو ژنەی ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ کوژرا

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بنەماڵەی لەنیا ئەحمەد ئەو ژنەی ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ کوژرا رونکردنەوەیەکیان بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە.

دەقی رونکردنەوەکە: ناوی تەواوی، لەنیا احمد حمە کریم لەدایکبوی 1992ـەوە خێزاندارە و خاوەنی 2 منداڵە مامۆستای بەشی زمانی عەربیە لەزانکۆی چەرمۆ و هیچ کێشەیەکی نەبووە لەگەڵ هیچ کەسێکدا ژنێکی لەخوا ترس و سەنگین و خانەدان بوە و خاوەن بڕوانامەی ماستەرە.

ئەمەش هەیە: لەلایەن خاڵێکیەوە بەناوی حمزە حمید بەشێوەیەکێ دڕندانە کوژراوە و بکوژ ئالودەبوی مادەی هۆشبەر و تیرۆستی داعشە، پێشتر لەساڵی 2016 پەیوەندی بە داعشەوە کردوە و چوەتە ریزەکانی رێکخراوەکەوە، لەلایەن ئاسایشەوە ماوەیەک سزادار بەڵام نازانین چۆن ئازادکراوە کە خۆی وتویەتی من داعشم.

زیاتر: تکا دەکەین لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و راگەیاندنەکان کەس لەخۆیەوە هەواڵی ناڕاست بڵاونەکاتەوەئێمە ئێستا لەخەمێکی قوڵین نیگەرانی دایگرتوین تکایە هاوکارمان بن نەک ئازارمان بدەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا