مەکتەبی سیاسی یەکێتی: مانگرتن و چالاکی مەدەنی مامۆستایان ویستێکی دادپەروەرانەیە

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پشتیوانێکی ڕاستوڕەوانی هەمو داخوازییەکی رەوای مامۆستایان و هەمو چین و توێژێکی کوردستانە کە داکۆکی لە موچە و گوزەرانی شەرافەتمەندانە و سەربەرزانەی خۆیان دەکەن.

ئەمەش هەیە: هەر لەم چوارچێوەیەشدا بافل جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، کۆتایی بە سەفەرەکەی لە ئەمەریکا هێنا بۆ ئەوەی لە نزیکەوە گوشار بخاتە سەر حکومەتی هەرێم و بەغدا بۆ چارەسەری یەکجارەکی ئەم ئیستحقاقەی هاوڵاتیان بکات.

زیاتر: وەک یەکێتی نیشتمانیی کوردستان پێمان وایە مانگرتن و چالاکی جۆراوجۆری مەدەنی مامۆستایان و فەرمانبەران لە پارێزگای سلێمانیی، لە پێناو موچە و قووتی منداڵەکانیان و دڵنیایی وەرگرتن لەو بارەیەوە ویستێکی مەدەنی دادپەروەرانەیە، چونکە دیاردەی دواکەوتن و دواخستنی موچە هیچ بیانوویەک هەڵناگرێت.

چی تر: بەتایبەتی کە بڕیارەکانی دادگای ئیتحادی لە سەر ئیستحقاقی موچە رون و ئاشکران و پێویستە ئەم ئیلتیزامە هاوبەشەی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕالی دور لە دەست شکاندنەوەی سیاسیی جێبەجێبکرێت.

هاوکات: یەکێتیی وێرای داکۆکی لەم داخوازییە مەدەنیانە و پشتیوانی و شانازیی بەم فەزا ئازادییە شایانەی لە دەڤەرەکە هەیە تەئکید دەکاتەوە خەباتی مەدەنی و داخوازی مامۆستایان داخوازییەکی سەرتاسەری کوردستانی و عێراقییە و پێویستە چارەسەرییەکەشی سەرتاسەری بێت و دەربەستییەکی هاوبەشی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقی بە دواوە بێت .

زانیاری زیاتر: هەرگیز رەوا نییە کۆمەڵانی خەڵک لە دڵەڕاوکێی هاتن و نەهاتنی ئیستحقاقێکی هاوڵاتێتی ئاسایدا بە بارمتە وەربگیرێن، پێویستە ئەم کێشە لە خوتوخۆڕایی درێژبۆوە بە یەکجاری و لە ریشەوە چارەسەر بکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا