بابەتە
سەرەکیەکە: نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دۆخی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتو پەیامێکی بڵاوکردەوە.
چی وت:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: له نزيكه‌وه چاودێريى دۆخى مامۆستايان و فه‌رمانبه‌رانى
مانگرتو ده‌كه‌م كه ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه له سلێمانى بۆ داواى چاره‌سه‌ركردنى
كێشه‌ى موچه، مانيان له خواردن گرتوه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى موچه و شايسته
دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان داوايه‌كى ره‌وايه و هه‌مومان پشتگيريى لێ ده‌كه‌ين.
ئەمەشی
وت: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ئێمه له سه‌رۆكايه‌تى و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵێكى
زۆرمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵى داوه و هه‌ر له‌م چوارچێوه‌يه‌دا خۆشبه‌ختانه له
ئه‌نجامى گفتوگۆ و لێكگه‌يشتنى هه‌ردولا و به هاوكاريى لايه‌نه په‌يونديداره‌كان،
هه‌موارى ياساى بودجه‌ى گشتيى فيدراڵى په‌سه‌ند كرا و ئومێدى چاره‌سه‌رى يه‌كجاريى
پرسی موچه و شايسته داراييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌يه.
زیاتر:
په‌يام و داواكاريى مامۆستايان و موچه‌خۆران به‌گشتی، به ته‌واوى به لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان
گه‌يشتوه، بۆيه داوايان لێ ده‌كه‌م ره‌چاوى بارى ته‌ندروستييان بكه‌ن و ده‌ست له
مانگرتن هه‌ڵبگرن، هه‌مو لايه‌ک دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه که هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵه‌كانى
به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵى
عێراق.