بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی موچە
گەیشتینە رێککەوتن و موچەی ئەم ساڵ بەبێ گرفت
خەرج دەکرێت.
لێدوانی
فەرمی: ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا
رایگەیاند: لەكۆبونەوەكانی چەند رۆژی رابردوی هەردو وەزارەتی دارایی هەرێم و عێراق
لێكتێگەیشتنی زۆر باش لەنێوان هەردولادا هەبو، رێككەوتن لەگەڵ وەزارەتی دارایی
عێراق كرا و بۆ ساڵی 2025 بەبێ گرفت موچەی موچەخۆران خەرجدەكرێت.
ئەمەشی وت: وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریداوە لە دو رۆژی داهاتودا موچەی
مانگی 1ـی موچەخۆرانی هەرێم رەوانە بکات، ئەو رێككەوتنانەی لەنێوان هەردو
وەزارەتی دارایی هەرێم و عێراقدا كراون بەو ئامانجەن چی تر هاتنی موچە لەبەغداوە
نەبێتە هەواڵ.
بیرخستنەوە: ماوەی 4 رۆژە شاندی هەرێمی کوردستان لەبەغدایە و چەندین كۆبونەوەی
لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق بەسەرۆكایەتی تەیف سامی وەزیری دارایی ئەنجامداوە.