بابەتە
سەرەکیەکە: هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان رایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجەلان
لە چەند رۆژی داهاتودا پەیامێکی مێژوی بڵاودەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: تونجەر باکرهان
هاوسەرۆکی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا بە ئەندامانی پارتەکەی راگەیاند: عەبدوڵا
ئۆجەلان سەرکردەی پەکەکە لە چەند رۆژی داهاتودا پەیامێکی مێژویی بۆ چارەسەری
هەمیشەیی پرسی کورد بڵاودەکاتەوە.
ئەمەشی وت: دەبێت حکومەت بەرپرسیارێتی
خۆی بۆ بانگەوازەکە لەئەستۆ بگرێت و بەدەم بانگەوازەکەی ئۆجەلانەوە بچێت.
چی تر: لەبارەى چەکدانان وتیشی، بە
دانانی قەیوم لەسەر شارەوانییەکانمان و نیشاندانی چەک لە بەرامبەرمان، ئاشتەوایی و
بانگەوازی چەک دانان ناکرێـت، کەس بە ئێمە نەڵێت پرۆسەیەک لەئارادا هەیە کاتێک
ئێوە قەیوم لەسەر شارەوانییەکانیمان دادەنێن.
زیاتر: هەوڵەکان بۆ پەکخستنى پڕۆسەى
دەستپێکردنەوەى دیدارەکان لەگەڵ ئۆجەلان بەردەوامە، بەڵام تورکیا لەلایەک باسی
ئاشتی دەکات، لەلایەکی دیکە بۆردومان خەڵکی مەدەنی لە کوردستانی سوریا دەکات و هاوڵاتى
مەدەنى دەکاتە ئامانج.