بابەتە
سەرەکیەکە: محەمەد حەلبوسی سەرۆكی حزبی تەقەدو، لەبارەی بڕیاری
دادگای فیدراڵی بۆ راگرتنی كاركردن بە یاسای لێبوردنی گشتی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
پەیامی
فەرمی: حەلبوسی لە سەکۆی " ئێکس " رایگەیاند: پێشتر وتومانەو جارێكی دیکەش
جەختی لێدەكەینەوە یاسای لێبوردنی گشتیی كە پەسەندكرا، تەنیا بۆ دابینكردنی
دادپەروەرییە بۆ ستەملێكراوان، كە بەر لە خەڵكانی تر و زیاتریش ئێمە بەدەستییەوە
ناڵاندومانە.
ئەمەشی
وت: بەڵام قبوڵیش ناكەین دادگای فیدراڵی "
نادەستوریی " بە سیاسی بكرێت و یاساكان پشتگوێ بخرێن و فەرمانە سالارییە
بێویژدانیەكەی دژ بە خەڵكی بێتاوان و ستەملێكراو دەربكات.
زیاتر: بە هەموو ئامرازێكی یاسایی و جەماوەریی، روبەڕوی
بڕیاری راگرتنی جێبەجێكردنی یاسای لێبوردن دەوەستینەوە، داوای خۆپیشاندانی
بەرفراوان دەكەین كە پایەكانی ستەم بهەژێنێت و دەسەڵاتی دادگاكەی جاسم عەبود عمیری
بەسەر دەسەڵاتەكاندا رەتبكاتەوە.
چی تر:
كاردەكەین بۆ بایكۆتكردنی گشتگیر و تەواوەتیی هەموو ئەو دامەزراوە و چالاكییانەی
كە رێز لە ئیرادەی گەل و رێككەوتنی نێوان پێكهاتەكان ناگرن.