بابەتە سەرەکیەکە: دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا بە راگرتنی
كاركردن بە هەر سێ یاسای باری كەسی و گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنەكانیان و لێبوردنی
گشتی.
نوسراوی فەرمی: ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی فەرمانی
دادوەری دەرکرد بۆ راگرتنی جێبەجێکردنی هەر سێ یاسای هەمواری باری کەسێتی،
لێبوردنی گشتی، گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنەكانیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجومەنی نوێنەرانی
عێراق لە بەرواری 21ـی 1ـی 2025، دەنگیدا بە پەسەندکردنی پێشنیاری یاسای باری کەسێتی
ژمارە 188ـی ساڵی 1959 و پڕۆژە یاسای گەڕانەوەی خانوبەرە بۆ خاوەنەکانیان.
زیاتر: هەروەها دەنگی لەسەر پڕۆژە یاسای هەمواری
دوەمی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە 27ـی ساڵی 2016ـەدا.
دەقی نوسراوەکە؛