" عێراق " ئەحمەد شەرع " بانگهێشتی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی دەکات "

درێژتر لە هەواڵ 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، عێراق، ئەحمەد شەرع بانگهێشتی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی دەکات.

لێدوانی فەرمی: عامر فایز ئەندامی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق بە بغداد الیومی راگەیاند: تا ئێستا سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆک وەزیران بە فەرمی بانگهێشتی ئەحمەد شەرع ـیان نەکردوە بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی کۆمکاری عەرەبی کە بڕیارە لە بەغدا بەڕێوەبچێت، بەڵام بانگهێشتی دەکەن.

بۆ چی: چونکە ئێستا پاڵپشتی نێودەوڵەتی هەیە، هەر بۆیە عێراق لە چوارچێوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا پابەند دەبێت کە وەک سەرۆککۆماری سوریا مامەڵەی لەگەڵدا بکات.

زیاتر: ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت پێشتر سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراقی ناردوە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ شەرع، واتە عێراق مامەڵەی فەرمی لەگەڵدا هەیە و ئامادەی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا