بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دەمەوێت ئێران ببێتە وڵاتێکی مەزن و سەرکەوتو، بەڵام وڵاتێک کە نەتوانێت چەکی
ئەتۆمی هەبێت.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە سەکۆی
" تروس" رایگەیاند: دەمەوێت ئێران وڵاتێکی مەزن و
سەرکەوتو بێت، بەڵام نابێت چەکی ئەتۆمی هەبێت، ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن
کە ئەمەریکا بە هاوکاری ئیسرائیل پلانی لەناوبردنی ئێران دادەنێت زۆر زیادەڕۆییان تێدا کراوە.
ئەمەشی
وت: پێشنیاری واژۆکردنی رێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمیم لەگەڵ ئێرانـدا کردوە، چونکە وا
باشە کە رێککەوتنێکی ئەتۆمی ئاشتیانە و پشتڕاستکراوە هەبێت، رێگە بە ئێران بدات بە
شێوەیەکی ئاشتیانە گەشە بکات و سەرفراز بێت.
زیاتر: هەروەها دوای واژۆکردنی رێککەوتنەکە
ئاهەنگێکی گەورەی ناوچەیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سازبکرێت، خودا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بپارێزێت.