سودانی بۆ ترەمپ: پێویستە عێراق بەردەوامبێت لە هاوردەکردنی غازی ئێرانی

درێژتر لە هەواڵ 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە دۆناڵد ترەمپ کردووە رێگە بە عێراق بدات بۆ هاوردەکردنی غازی ئێرانی.

 لێدوانی فەرمی: محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەرەڕای سزاکانی سەر ئێران، ئیدارەی پێشوی ئەمریکا رێگەی بە عێراق داوە غاز لە ئێرانەوە هاوردە بکات و پێداویستییەکانی ناوخۆی پێ پڕ بکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: تاوەکو ساڵی 2028 عێراق لە لە بەرهەمهێنانی غازدا دەگاتە خۆبژێوی، بەڵام تا ئەوکات، پێویستیان بەوە دەبێت لە وڵاتانی دراوسێوە هەم غازی سروشتی، هەمیش کارەبا هاوردە بکەن.

زیاتر: پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەو لێخۆشبوونەی هەڵوەشاندەوە کە بە عێراق دراوە بۆ هاوردەکردنی کارەبا و غاز لە ئێرانەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی پاکێجی نوێی سزاکانی سەر ئێران.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا