بابەتە سەرەکیەکە: بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ئەگەری
بەفر و باران لە چەند ناوچەیەك هەیە.
راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی
کوردستان رایگەیاند، پێشبینیدەكرێت ئەمڕۆ شەپۆلێكی كورتخایەنی بارانبارین لە كاتەكانی
بەرەبەیان لە باكووری رۆژئاوای هەرێمەوە بەرەو بەشێك لە ناوچەكانی دەشتی هەولێر، كەركوك،
خورماتوو و بەشێك لە ناوچەكانی گەرمیان بگرێتەوە''.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە: ئەگەر هەیە لە هەندێك ناوچە تێكەڵەی بەفر و باران بێت
بە تایبەت لە شاری سلێمانی و بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی باكووری رۆژهەڵاتی هەرێم.