بابەتە سەرەکیەکە: نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە شێوەیەکی گشتی بەردەوام
گۆڕانکاری بەسەردا دێت و ئەمڕۆ نرخەکەی بەرزبوەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ شەممە بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 74 دۆلار و 66 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ
نزیکەی چوار سەنت بەرزبووەوە.
هاوکات: نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا بە 71 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد
بە دوێنێ هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت بەرزبووەوە.