بابەتە سەرەکیەکە: دوای ئەوەی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی بڕیاریاندا بۆ خۆپشاندان
و پاڵپشتیکردنی مامۆستایانی مانگرتوو بچنە شاری هەولێر، لە ئێستادا رێگە نادرێت هیچ
هاوڵاتییەکی سلێمانی لە بازگەی دێگەڵەوە سەردانی هەولێر بکات.
لێدوانی فەرمی: مامۆستایانی ناڕازی بە بی ئێم سییان راگەیاند، دوای ئەوەی
بانگەشەی ئەوەیانکرد دەچنە شاری هەولێر و سبەی یەکشەممە بۆ داواکردنی مافەکانیان
خۆپشاندان ئەنجامدەدەن، بەڵام لە ئێستادا
رێگە نادرێت هیچ هاوڵاتیەکی سلێمانی لە بازگەی دێگەڵەوە بچێتە هەولێر.
ئەمە لە کاتێکدایە: پێشتر ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی
ناڕازی رایانگەیاند، بۆ پشتیوانی لە هاوڕێ مانگرتووەکانیان رۆژى یەکشەممە 9ـى
شوباتى 2025، بەرەو هەولێر بەڕێدەکەن، تا دەسەڵات لەنزیکەوە دەنگ و ناڕەزایەتییەکانیان
ببیستێت.