بابەتە سەرەکیەکە: دووەم دیداری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لە 15ی ئەم مانگە لە موسڵەوە
دەستپێدەکات و دواتر ناوچه‌جیاجیاكانی هه‌رێم
و عێراق دەگرێتەوە.
کێ وتی: میدیای فەرمی یەکێتیی بڵاویکردەوە، به‌نوێنه‌رایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی ئەمڕۆ شەممە یوسف گۆران سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌کی کرد له‌مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی گشتی لیژنه‌ی باڵای دیداری
یه‌كێتی.
ئەمەش هەیە: كۆبوونه‌وه‌کە تایبه‌ت بوو به ته‌وه‌ره‌كانی دیداری دووه‌می
یەکێتی، بڕ‌یاردرا كاروانی دیدار له‌پارێزگای
نه‌ینه‌وا ( موسڵ) ده‌ستپێبكات و پاشان هه‌رێم و شوێنه‌كانی تری مه‌یدانی خه‌باتی یه‌كێتی
بگرێته‌وه.
باکگراوند: یه‌كه‌م دیداری یه‌كێتی به‌سه‌رپه‌رشتی قوباد تاڵه‌بانی له به‌رواری 12/3/2022 ده‌ستپێكرد و له 2022/ 31/5 كۆتایی پێهات سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتیی له‌بواره جیاجیاكاندا داڕ‌شت و بووه
بنه‌مایه‌ك بۆ سیاسه‌تی گشتی ئەو حیزبە.